ڕاستەوخۆ

دوای 21 ساڵ خزمەت؛ زانکۆی بیڵگی پرۆفیسۆرێکی کوردی بەهۆی توێژینەوەکانی لەسەر کەمینەکان دوورخستەوە

reset font size increase font size

پرۆفیسۆر بولەنت بیڵمەز، ئەکادیمیستی ناسراوی کورد، دوای ٢١ ساڵ لە کارکردن و توێژینەوەی زانستی، بە بڕیاری ئیدارەی نوێی زانکۆی بیڵگیی ئەستەنبوڵ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەمەش وەک درێژکراوەی ئەو شەپۆلە گوشارە نوێیەی کە لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکانی تورکیا بووەتەوە.

پێشتر توونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، لە چوارچێوەی ڕەخنەگرتن لە دۆخی نائاسایی و شەپۆلی دەستگیرکردنەکانی ئەنقەرە، ئاماژەی بە ناوی پرۆفیسۆر بولەنت بیڵمەز کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە ناوبراو تەنیا بەهۆی ناسنامە و بابەتە ئەکادیمییەکانیەوە کراوەتە ئامانج.

بیڵمەز لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئیدارەی قەیومی زانکۆکە (کە ساڵێکە دەستی بەسەر بەڕێوەبردنی زانکۆی بیڵگیدا گرتووە)، بەبێ نیشاندانی هیچ پاساوێکی فەرمی و گونجاو کۆتایی بە خزمەتەکەی هێناوە؛

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن کارگێڕیی زانکۆوە ستایشی کارەکانی کراوە.

 ئەو ئەکادیمیستە جەخت دەکاتەوە کە هۆکاری سەرەکیی دوورخستنەوەی، بۆ توێژینەوە و داکۆکیکردنی لەسەر مافی زمان، کەمینەکان، دۆسیەی کورد و عەلەوییەکان دەگەڕێتەوە.

ئەم بڕیارە تەنیا چەند مانگێک دوای بڵاوبوونەوەی دوایین کتێبی پرۆفیسۆر بولەنت بیڵمەز دێت لە شوباتی ٢٠٢٦ لەژێر ناونیشانی "Envantera Terteleya Dêrsimê" (ئەرشیفی کۆمەڵکوژیی دێرسیم) کە تێیدا لە ڕێگەی ٩ نموونە و شوێنی جیاوازەوە تیشکی خستبووە سەر ڕووداوە مێژووییەکانی دێرسیم.

 ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە بۆ وەرگرتنەوەی مافە فەرمییەکانی، پرۆسەی یاسایی لە دادگاکانی تورکیا دەستپێدەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.