ڕاستەوخۆ

ترەمپ لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا: هێزی سەربازی ئێرانمان لەناو برد

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە وتارێکی تایبەتدا بە بۆنەی ٢٥٠ ساڵەی سەربەخۆیی وڵاتەکەیەوە، ستایشی هێزی سەربازی و ئابووریی ئەمریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا وڵات لە لوتکەی شکۆمەندیی خۆیدایە.

پەیامە توندەکان بۆ دەرەوە؛ "هێزی سەربازیی ئێرانمان لەناوبرد"

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا هێرشی توندی کردە سەر "کۆمۆنیستەکان" و باسی لە دەستکەوتەکانی ئیدارەکەی لە لاوازکردنی نەیارە دەرەکییەکانیدا کرد.

لەو چوارچێوەیەدا، ترەمپ ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: "ئێمە هێزی سەربازیی ئێرانمان لەناوبرد."

جەختیشی لەوە کردەوە کە سوپای ئەمریکا لە هیچ قۆناغێکی مێژوودا وەک ئەمڕۆ بەهێز نەبووە.

چاکسازیی ناوخۆیی و ڕاگرتنی مافی ڕەگەزنامە

سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆیی و کۆچبەران، ترەمپ پلانە نوێیەکانی خۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە کار بۆ چاکسازیی سیستمی هەڵبژاردنەکان دەکات.

هاو کات، بەڵێنیدا کە فەرمانێکی جێبەجێکردنی سەرۆکایەتیدەربکات بە مەبەستی ڕاگرتنی پێدانی ڕەگەزنامەی ئەمریکی بەو منداڵانەی کە لە ڕێگەی "مافی لەدایکبوونەوە لەسەر خاکی ئەمریکا" دەبنە خاوەنی.

ئەم وتارەی ترەمپ لە کاتێکی هەستیاری مێژوویی ئەمریکادا، هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی توندی ئیدارەکەی بۆ قۆناغی داهاتوو کێشا، بەتایبەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ئێران و لەسەر ئاستی ناوخۆیش بەرامبەر بە دۆسیەی کۆچبەران؛

بڕیارەکەی بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی ڕەگەزنامە لە ڕێگەی لەدایکبوونەوە، بێگومان ڕووبەڕووی بەربەستی یاسایی و دەستووریی توند دەبێتەوە لە ناوخۆی ئەمریکادا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.