ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت ریکۆردێکی نوێی لە چەند ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد

reset font size increase font size

بازاڕەکانی وزە بەرزبوونەوەیەکی خێرایان بەخۆوە بینی و نرخی نەوتی خاو گەیشتە ئاستێک کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە، ئەمەش نیگەرانیی لە بارەی بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی لە جیهاندا دروست کردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامە و تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە حەوت دۆلار بە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیادبوو و 118 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا و لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا 7 دۆلار بە نرخەکەی زیادبوو.

هاوکات بەرمێلک نەوتی خاوی ئەمریکا کە لە بەیانیی ئەمڕۆدا بە 99 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا، بۆ 105 دۆلار و 88 سەنت بەرزبوویەوە. 

بەرزیی نرخی ئێستای نەوت لە ماوەی نزیک بە چوار ساڵی ڕابردوو هاوشێوەی نەبووە و لە 15ـی حوزەیرانی 2022ـەوە ئەم نرخەی ئێستای بەخۆوە نەبینیوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ئێستادا بەهۆی بەردەوامبوونی داخران و گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز لە میانەی جەنگی ئێران و ئەمریکا-ئیسرائیلە، لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوو نرخی نەوت بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.