بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری تورکیا تودەی، پاکستان لە چوارچێوەی پەیمانی مەککە، تاوتوێی بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر حوسییەکانی یەمەنی خستووەتە بەرنامەی کاری خۆیەوە.
ماڵپەرەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای پاکستان ئاشکرایکردوە، ئیسلام ئاباد لە وهڵامی داواکاری سعودییه، ئامادەیە هێرشی ئاسمانی بۆسەر هێزەکانی حوسییهكان لە یەمەن ئەنجام بدات.
یەکێک لەو سەرچاوانە گوتویەتی، ڕهنگه ئەم هێرشانە بەمزووانە ئەنجام بدرێت و دوای ماوەیەکی کورت بەشێوەیەکی فەرمی و ڕاشکاوانە ڕابگەیەندرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هێشتا هیچ زانیارییهك لەلایەن حکومەتی پاکستان یان سعودیەوە به فهرمی دەربارەی ئەم بابەتە بڵاو نەکراوەتەوە.