له نوێترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر دۆخی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پشتوانی له گۆڕینی رژێمی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.
بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه خولێكی دیكه‌ی دانوستان له نێوان ئێران و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت، ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و پشتیوانیی له هه‌وڵی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران ده‌كه‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی به رگریی ئه‌مریكا دووه‌م گه‌وره كه‌شتیی سه‌ربازیی فڕۆكه هه‌ڵگری ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست كردووه.
رۆیته‌رز له زاری دوو گه‌وره به‌رپرسی ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌گه‌ری لێدانی گورزێكی سه‌ربازیی چه‌ند هه‌فته‌یی دژی ئێران.
رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌شڵێت، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه ستیڤ ویتكۆڤ و جارید كۆشنه‌ر له جنێفی سویسرا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆببنه‌وه‌و خولێكی دیكه‌ی دانوستانی نێوان هه‌ردوو وڵات به ئاماده‌بونی لایه‌نی عومانی به‌ڕێوه‌بچێت.