ڕاستەوخۆ

حووسییەکان بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی سەر ڕیاز و دامەزراوەکانی ئارامکۆیان لە یەنبەع گرتە ئەستۆ

reset font size increase font size

حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر سەنعای پایتەخت، چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سەرکەوتوویان بە مووشەکی بالیستی، کروز و درۆن بۆ سەر شوێنە هەستیارەکانی شاری ڕیاز و دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری بەندەریی یەنبەع ئەنجام داوە.

یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا دیاریکردنی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکەی پشتڕاست کردەوە. ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێکدایە، پێشتر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ڕیاز ئاگرێکیان لە تانکییەکی نەوتی کۆگەیەکی سووتەمەنیی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید کوژاندبۆوە.

ئەم هێرشانە، کە بوونە هۆی لێدانی زەنگی هۆشداری و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سەرەکیی پایتەخت، یەکەمین بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ناوچە ستراتیژییەکانی سعودیەن بە مووشەک و درۆن لە دوای هەڵگیرسانەوەی خولی نوێی جەنگ لەم مانگەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.