ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: دوو هەزار ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان تێكشكاندووه‌

reset font size increase font size

فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوو هەزار ئامانجی سەربازی زەمینی و دەریایی ئێرانیان تێكشكاندووه‌.

برێد کوپێر، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئێکس ڕایگەیاند، لە ماوەیەک کەمتر لە سەد کاتژمێردا 17 کەشتیی جەنگی ئێرانی لەلایەن هێزەکانمانەوە نقومکراون.

گوتیشی، ژێر دەریاییەکی ئێران تێکشکێنراوە و ئامانجمان لەناوبردنی تەواوەتی هێزە دەریاییەکانی ئێرانە، بەشێکی زۆری بەرگریی ئاسمانی ئێران و شوێنەکانی هەڵدانی موشەک خاپور کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، 50 هەزار هێزی چەکدار و 200 فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی لە ناوچەکەدا جێگیرکراون، لەئێستاشدا ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکات.

دەشڵێت، ئەمە گەورەترین هێزی ئەمریکایە لەدوای جەنگی عێراق لە 2003دا، تا ئێستاش هەزار و 600 ئۆپراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدراوە و چوار هەزار کۆگای سەربازی بەکارهێنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.