ڕاستەوخۆ

ئیدارەی ترەمپ سزای مەرگ دەگەڕێنێتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی دادی ئەمریکا، گەڕاندنەوەی پڕۆتۆکۆلەکانی سزای مەرگ لە سەر ئاستی فیدراڵی ڕاگەیاند، خۆی لە بەکارهێنانی دەرزیی مردن (پێنتۆباربیتاڵ) و گەڕاندنەوەی شێوازی گولـلەبارانکردن دەبینێتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بە فەرمیی کۆتاییان بە بڕیاری هەڵپەساردنی سزاکان هێناوە کە لە ساڵی 2021ـەوە لە سەردەمی جۆو بایدن پەیڕەو دەکرا. ئاشکراشیکردووە، ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی سزاکەی خێراتر کردووە و تا ئێستا داوای جێبەجێکردنی سزای مەرگ بۆ 44 تۆمەتبار کردووە.

تۆد بلانش، بریکاری وەزیری دادی ئەمریکا پێشتر ڕەزامەندیی لە سەر جێبەجێکردنی ئەو سزایەی بۆ 9 دۆسیە دەربڕێوە.

بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتووشدا ڕێکارە یاساییەکان خێراتر بکرێن و مافی پێشکەشکردنی داواکاریی لێخۆشبوون بۆ دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە لایەن سزادراوانەوە قەدەغە بکرێت.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ڕاپرسییەکی پەیمانگای گالۆپ، پشتگیریی خەڵک بۆ سزای مەرگ لە ئەمریکا لە ٪80ـی ساڵی 1994ـەوە بۆ 52٪ لە ساڵی 2025 دابەزیوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.