ڕاستەوخۆ

ڤلادیمێر پوتن هۆشداریی بەکارهێنانی سەرجەم جۆرەکانی چەک و چەکی ئەتۆمی دەدات

reset font size increase font size

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا، لە میانی گوتارێکیدا لە کۆڕبەندی ڤاڵدای بۆ شارەزایانی نێودەوڵەتی لە موسکۆ هۆشداریی دا لە سەر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ و ئەتۆمی.

ڤلادیمێر پوتن ڕایگەیاند، ئەستەمە بە دڵنیاییەوە بگوترێت چەکی کۆمەڵکوژ هەرگیز بەکارناهێنرێت و جەختی لەسەر پێویستیی ڕێگریکردن لە ڕوودانی سناریۆیەکی لەو شێوەیە کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ گۆڕانی نەخشەی جیهان و پاشەکشەی هەژموونی ڕۆژئاوا ڕەوشەکە بەرەو باشتربوون دەچێت.

سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریی توندی ئاڕاستەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کرد و ڕایگەیاند لە ئەگەری هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خاکی ڕووسیا و بە تایبەتی هەرێمی "کاڵینینگراد"، موسکۆ پرسی بەکارهێنانی "تەواوی جۆرەکانی چەک" تاوتوێ دەکات، بە چەکی ئەتۆمیشەوە، سەرەڕای ئەوەی جەختی کردەوە، کرملن نیازی هێرشکردنە سەر هیچ لایەنێکی نییە.

ئەم لێدوانانەی پوتن هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی گرژییەکان و ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی ناتۆ لە دەوروبەری کاڵینینگراد، کە ناوچەیەکی دابڕاوی ڕووسیا کەوتووەتە نێوان پۆڵەندا، لیتوانیا و دەریای بەڵتیک، کە وایکردووە موسکۆ هۆشداریی فەرمی بداتە ناتۆ بەرامبەر چالاکییە سەربازییەکانی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.