مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی بەشداربوونی لە کۆبوونەوەی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، چیتر نەتەوەیەکگرتووەکان ناتوانێت قەیرانەکان چارەسەر بکات و بێ توانایە، چارەسەرکردنی قەیرانهكانی غەززە، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە ڤەنزوێلا، نێوەندگیری لە شەڕی ئۆکراین- ڕوسیا و لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران هەمووی کاری ئەمریکا بووە، نەک نەتەوەیەکگرتووەکان.
له بارهی پهیوهندییهكانیان لهگهڵ ئهوروپا باسی لهوهكرد، ئەمریکا و ئەوروپا یەک شارستانین، واشتن نایەوێت هاوپەیمانەکانی لاوازبن، نامانەوێت هاوپەیمانەکانمان نەتوانن هەنگاوی بەهێزبنێن، دەمانەوێت هاوپەیمانییەتی خۆمان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بەهێزتر بکەین، پێویسته ئەوروپا هەنگاوی جددی بنێت بۆ ئەوەی لەم دۆخەی ئێستای ڕزگاری ببێت.
باسی لهوهشكرد، نازانن ڕوسیا لە دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکراین جددییە یاخود نا، بەڵام گەشەسەندنی گرنگ بۆ ڕێککەوتنی نێوان ههردوولا لەئارادایە.
لهبارهی چینیشهوه وتی، نامانەوێت بەرژەوەندییەکانی پهكین بخەینە مەترسییەوە، دەمانەوێت ڕووبەڕوونەوەی نێوان ئەمریکا - چین لهنزمترین ئاستدا بێت.