ڕاستەوخۆ

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران چوار هاووڵاتی دیكه‌ی كورد ده‌ستگیرده‌كه‌ن

reset font size increase font size

لە بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت چوار هاووڵاتیی دیکەی کوردیان دەستگیرکرد.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی کرماشان، ئیلام، قوچان و تاران، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

ئاشکراشیکردووە، هەریەک لە؛ حسێن فەتاحی، خەڵکی گیەڵان سەر بە پاریزگای کرماشان و مالک خەلەفی، خەڵکی سیروان سەر بە پاریزگای ئیلام و یاشار قەدیری، خەڵکی قوچان و هەروەها لەشاری تاران ئارمان مەعروفی، خەڵکی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستگیر کراوان.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییانە دوای دەستبەسەرکردنیان، بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە وهیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان ئاشکرا نەکراوە، هەروەها لە مافی پارێزەر و پەیوەندیی بە بنەماڵە و کەسوکار، بێبەش کراون.

پێشتریش به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ندین هاووڵاتی كوردیان ده‌ستگیركرد

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.