ڕاستەوخۆ

کۆنترۆڵکردنی ئاگرێکی فراوان لە لەوەڕگەکانی بۆکان دوای سووتانی 15 هێکتار زەوی

reset font size increase font size

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2026، ئاگرێکی فراوان لە لەوەڕگە و پووش و پاوانی سێ گوندی شیوەغمە، تورکمانکەندی و قەڵایچیی سەر بە شارۆچکەی بۆکان لە پارێزگای ورمێ کەوتەوە.

محەممەد ئەمینپوور، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکان و ئاوی بۆکان، ڕایگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانیان و ژینگەپارێزانی ناوچەکە، ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام بە هۆیەوە لانیکەم 15 هێکتار لەوەڕگە سووتاون.

سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆکان ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمساڵ بەهۆی چڕیی پووش و پاوان و لەوەڕگەکان لە ناوچەکەدا، مەترسی و ئەگەری ئاگرکەوتنەوە زیاتر بووە.

شارۆچکەی بۆکان، دەکەوێتە باشووری پارێزگای ورمێ، خاوەنی نزیکەی 132 هەزار هێکتار لەوەڕگە و پووش و پاوان و 300 هێکتار دارستانە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.