کۆڵبەرێکی کورد بەناوی مادح کرمانی، خەڵکی مەریوان، لە ناوچە سنوورییەکانی باشماخ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "کۆڵبەرنیوز"، ڕووداوەکە لە ڕۆژی سێشەممەدا ڕوویداوە و ناوبراو دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە دوای سێ ڕۆژ لە بێئاگایی بنەماڵەکەی و ڕاگرتنی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە، ئەمڕۆ ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار و بێکارییەوە ناچارن ڕوو لە سنوورەکان بکەن و کاری کۆڵبەری بکەن، لە کاتێکدا ساڵانە سەدان کۆڵبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن یان بریندار دەبن.