سەرۆکی ئەمریکا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ چەکداماڵینی تەواوەتیی بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە کەرتی غەزە ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی، ئەنجوومەنی ئاشتی لە کەرتی غەزە گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکی گەورە سەبارەت بە چەکداماڵینی تەواوەتیی حەماس و سەرجەم گرووپە چەکدارەکانی ناو کەرتەکە.
هەڵوێستی حەماس و تێڕوانینی بۆ ڕێککەوتنەکە
لە لای خۆیەوە، غازی حەمەد، سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلجەزیرە) ڕایگەیاند، ئامانجیان لەو هەنگاوە کۆتاییهێنانە بە جەنگ و ڕزگارکردنی گەلی فەڵەستینە لەو بارودۆخە مرۆییە سەختەی تێیدا دەژین. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان سازشی سیاسییان بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە پێشکەش کردووە، بەڵام دەستبەرداری پرۆژە سیاسییەکەیان نابن.
وەبەرهێنانی ئەمریکی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا
ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، ڕێککەوتنەکە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئیسرائیل پابەندی بەندەکانی دەبێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکان ئەوەشیان خستووەەڕوو کە تاران هەوڵیداوە حەماس لە پەژراندنی ڕێککەوتنەکە پاشگەز بکاتەوە، بەڵام واشنتن توانیویەتی ئەو هەوڵەی ئێران شکست پێ بهێنێت.