باڵیۆزخانەی چین لە تاران، داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەزووترین کات ئێران بەرەو شوێنێکی پارێزراو بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بەزووترین کات ئێران بەجێبهێڵن و بەرەو شوێنێکی پارێزراو بڕۆن، هاوکات داوا لە هاوڵاتییانی دەکات لە شوێنە سەربازیی و ئەمنییەکانی ئێران دووربکەونەوە و لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەزووترین کات پەیوەندی بە باڵیۆزخانە و بەرپرسانی ناوخۆی وڵاتەکەیان لە ئێراندا بکەن.
ڕاگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی چین لە تاران، لە سەرەتای دەسپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دووەمین هۆشداری دادەنرێت و لە 8ـی ئازاری 2026ـدا باڵوێزخانەکە ڕاگەیەنراوێکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتییانی خۆی کرد بەزووترین کات ئێران جێبهێڵن.