ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 49 گەنج کە زۆرینەیان کوردن لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستگیرکراون.
ڕوانگەکە، ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوە 49 گەنج لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستگیرکراون، زۆربەیان لە بازگەکان یان لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی حکومەتی کاتیی بۆ سەر ماڵەکانیان دەستگیرکراون و زۆرینەشیان کوردن.
دەشڵێت، تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە، ئەم گەنجانە بۆ کوێ گواسترانەوتەوە و هۆکاری دەستگیرکردنیان چی بووە.
ئەوەش هاتووە، خێزانی دەستگیرکراوان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە چارەنوسیان ڕاگەیاندووە و داوای ئازادکردنیان دەکەن.