سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسدارانی ڕاگەیاندووە، بە پێچەوانەی دەنگۆی هەندێک لە میدیاکان، تا ئێستا سەرپەرشتیاری نوێی تیمی دانوستانکاری ئێران یەکلایی نەبووەتەوە.
تەسنیم له زاری سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران، بە هەماهەنگییەکی تەواوەوە خەریکی لێکۆڵینەوەن لە هەموو ڕەهەند و مەرجەکانی پەیوەست بە دانوستانەکان.
ئه‌وه‌شهاتووه، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە شێوەیەکی فەرمی زانیارییەکان بۆ رایگشتی بڵاوبکرێنەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ناوی محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وه‌ك سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران بڵاوكرایه‌وه كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی بچنه پاكستان و له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی ده‌ست به دانوستانی نێوانیان بكه‌ن.