ڕاستەوخۆ

ئەمریکا: خامنەیی حەزی نەکردووە موجتەبا ببێتە ڕێبەری باڵا

reset font size increase font size

ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئاشكرایكردووه‌، خامنه‌یی گومانی هه‌بووه‌ له‌ جێنشینی كوڕه‌كه‌یی و حه‌زی نه‌كردووه‌ دوای خۆی ببێته‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران.

بە گوێره‌ی ڕاپۆرتی کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی، زانیاری نوێی لە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە دەستکەوتووە کە عەلی خامنەیی گومانی هەبووە لە جێنشینی کوڕەکەی.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، خامنەیی نیگەرانی زۆری هەبووە لە بونی موجتەبای کوڕی بە ڕێبەری باڵای داهاتووی ئێران، چونکە بە گوتەی ئەوان، موجتەبا "بڕوانامەی پێویستی" نەبووە بۆ بوون بە ڕێبەری باڵای ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگاداری ئەوە بووە کە کوڕەکەی “کێشەی لە ژیانی تایبەتیدا”دا هەیە، بە بێ ئەوەی وردەکاری کێشەکان بخاتەڕوو.

ئەم زانیاریانە پێشتر خراوەتە بەردەست دۆناڵد ترەمپ و "بازنەیەکی بچووکی دەوروبەری".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.