هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگهیاند، پڕۆسەی چارەسەریی پێویستی بە هەنگاوی کرداری هەیە نەک لێدوان.
تولای هاتیمئۆغلاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسۆنی حزبەکەی له پهرلهمانی توركیا باسی لهوهش كرد، پێویستە حکومەتی تورکیا بەزووترین کات، هەنگاوە یاساییەکانی قۆناغی دووەمی پرۆسەی چارەسەریی جێبەجێ بکات.
هاوسەرۆکی دەم پارتی، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، پێویستە حکومەت و پەرلەمان گوێ لەدەنگی میلیۆنان کەس بگرێت، کە داوای ئاشتی و ئازادیی بۆ ئۆجالان دەکەن.
گوتیشی، قۆناغی دووەمی پرۆسەی چارهسهریی، چیتر پێویستی بە لێدوان و قسە نییە و پێویستە هەنگاوی کردەیی و ئاشکرا بنرێت.
تولای هاتیمئۆغلاری، باسی له گرنگیی بانگهوازی ئهمجارهی ئۆجالان كرد و گوتی " پەیامێکی ستراتیجی و ئامانجدار بوو، بەڕێز ئۆجالان زۆر بەڕوونی ئاماژەی بەوەکردووە، سەردەمی بەکارهێنانی چەک کۆتایی پێهاتووە و ئیتر کاتی دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگە و کۆماری تورکیا هاتووە و ئەم بانگەوازییە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ناوچەکەیه".
دەشڵێت، بەرپەرسیارێتی قۆناغی دووەمی پرۆسەی چارەسەریی، کەوتووەتە سەرشانی حکومەت، پەرلەمان و دەزگای دادوەری تورکیا.
هاوسهرۆكی دهم پارتی، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە پێمان دەڵێن، پێویستە پرۆسەی چارەسەریی بەشێوەیەکی خێراتر بەڕێوەبچێت و دەوڵەت چاوەڕێی ئەنجامەکانی جەنگی ئێران - ئەمریکا نەکات.