ڕاستەوخۆ

حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی سعودییە لە بابولمەندەب

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی "سەبا"ی سەر بە حووسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، هێزەکانیان کەشتییەکی سعودییەیان تێکشکاندووە کە کەلوپەلی سەربازیی هەڵگرتبوو لە گەرووی بابولمەندەب.

 بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "سەبا"، گرووپی حووسییەکانی یەمەن لە ناوچەی ئستراتیژیی بابولمەندەب هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی سعودییە کە ئامێر و کەلوپەلی سەربازیی لێبارکراوبووە.

تاکو ئێستا لایەنی فەرمیی سعودییە هیچ ڕوونکردنەوە یان پشتڕاستکردنەوەیەکی دەربارەی ئەم هێرشە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە لە 20ی تەمووزدا حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو گەمارۆی دەریایی بەسەر سعودییەدا لە دەریای سوردا دەسەپێنن، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوەی کە ناویان نابوو "گەمارۆدانی یەمەن لەلایەن سعودییەوە"، ئەوەش تۆمەتێکە کە ڕیاز بەردەوام ڕەتی کردووەتەوە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.