ئێران ڕایدەگەیێنێت کە تاوەکو بۆردوومانەکانی ئەمریکا ڕاگیرابن، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی ڕادەگرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کۆشکی سپی بڕیاری دا بەشێوەیەکی کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت، دوای ئەوەی شێوەرمەندەکانی ترەمپ هۆشدارییان دایە لە کەمبوونەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنیی ئەمریکا.
"ئەگەر هێرشەکان بوەستن، ئێران ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت"
بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە: "هەڵوێستی ئێران ڕوونە، 'هێرش بەرامبەر هێرش'؛ ئەگەر هێرشەکان بوەستن، ئێران ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت. ئەم پەیامەش گەیێندراوەتە ئەمریکا."
لە لایەکی دیکەوە، مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە میدیاکانی ئەمریکای ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە بۆردوومانەکان ڕابگرێت بۆ ئەوەی دەرفەت و بوار بە دیپلۆماسی و گفتوگۆکان بدات.
هۆکاری ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز، دوای ١٣ شەو لە هێرشی ئاسمانیی بەردەوامی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، پێنتاگۆن بەشێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی وەستاندووە.
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە ژەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا و ژەنەڕاڵ براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بە ترەمپیان ڕاگەیاندووە کە ئامانجە سەرەکییەکان بڕاونەتەوە و بەردەوامبوونی هێرشەکان زەبر لە کۆگاکانی چەک و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات.
دوودڵیی تاران لە نیەت پاکیی واشنتن
سەرچاوەیەکی ئێرانی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە تاران گومانی زۆری لەم هەنگاوەی واشنتن هەیە و پێیوایە ڕاگرتنی هێرشەکان تەنها مەبەستێکی تەکیتکییە، نەواک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە هەڵوێستی ئەمریکا.
شایەنی باسە، ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوە هات کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕێڕەوی دەریایی گەرووی هورمز چڕبوونەوە، کاتێک ئێران وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، چەندین وێستگەی شەربوونی ئاوی لە وڵاتانی کەنداو کردە ئامانج.