ڕاستەوخۆ

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئێران ڕێگە بە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نادات

reset font size increase font size

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هۆشدارییەکی توند لەبارەی دۆخ و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات و ڕایگەیاند، تاران ماوەی شەش مانگە ڕێگە بە پشکنەرەکانی نادات سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن و چارەنووسی نزیکەی 440 کیلۆگرام یۆرانیۆمیش نادیارە.

لە نوێترین ڕاپۆرتی فەرمیی ئاژانسەکەدا کە لە ڤییەنا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە کە سنوردارکردنی تیمەکانی پشکنین و بێبەشبوونی ئاژانسەکە لە زانیاریی مەیدانی، توانای هەڵسەنگاندنی بۆ پێشکەوتنەکانی تاران لە چالاکییە ئەتۆمییەکانیدا لاواز کردووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسەکە، تاران خاوەنی نزیکەی 440 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوە (بە ڕێژەی نزیکەی 60%)، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەک یان ڕونکردنەوەیەکی پێویست لەبارەی شوێن و دۆخی ئێستای ئەو بڕە کەرەستەیە بە پشکنەران بدات.

ئەمە لە کاتێکدا ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەخت لەوە دەکاتەوە، پەرەپێدان و شاراردنەوەی ئەو ڕێژەیە لە یۆرانیۆمی پیتێنراو نیگەرانییەکی قووڵی لێکەوتووەتەوە، چونکە بەپێی پێوەرە فەنییەکان، ئەو بڕە لە کەرەستە ئەگەر بگەیەنرێتە ئاستی باڵاتر، بەشی دروستکردنی چەندین چەکی ئەتۆمی دەکات و دۆخەکە بەرەو مەترسییەکی گەورە دەبات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.