ڕاستەوخۆ

ئێران: ترەمپ دەیەوێت بە سزادان سەروەریی خۆی بەسەر وڵاتانی تردا بسەپێنێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزاکە ئابوورییە نوێیەکانی ئەمریکای بە توندی سەرکۆنە کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هەنگاوە زۆر زیاترە لە "جەنگێکی ئابووری"، بەڵکو هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ سەپاندنی سەروەریی دەرەوەی سنوور بەسەر تەواوی دەوڵەتانی سەربەخۆی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا.

ئیسماعیل باقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جەختیکردەوە کە سزا لاوەکییەکان هیچ بنەمایەکیان لە یاسای نێودەوڵەتیدا نییە و واشنتن بۆی نییە وڵاتانی تر ناچار بکات بازرگانی لەگەڵ تاران ڕابگرن.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەستپێکردنی توندترین ئۆپەراسیۆنی ئابووری و گۆشەگیرکردنی بێوێنەی دژی ئێران ڕاگەیاند و هەڕەشەی لەو وڵاتانەش کرد کە هاوکاریی تاران دەکەن؛

 لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە کە کردنەوەی گەروی هورمز بەستراوە بە ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستراوە و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەیان.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.