ڕاستەوخۆ

مارکۆ ڕۆبێۆ وردەکاریی کوژرانی سەربازە ئەمریکییەکەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە گیانلەدەستدانی سەربازێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان "ڕووداوێک" بووە و لە کاتی پووچەڵکردنەوەی درۆنێکی خستراوەی ئێرانی ڕوویداوە؛ بەمەش ژمارەی کوژراوانی سوپای ئەمریکا لە جەنگی نزیکەی پێنج مانگەی لەگەڵ ئێراندا بۆ 17 سەرباز بەرزبووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، مارکۆ ڕوبیۆ پێش بەڕێکەوتنی لە بنکەی ئاسمانیی ئاندرۆس لە مەریلاند بە ڕۆژنامەنووسانی گوتبوو: "هیچ کارێک کە سوپا دەیکات بێمەترسی نییە و سەرجەم ئەرکەکانیان لە بنەڕەتدا مەترسیدارن. ئێمە سوپاسگوزارین بۆ بوونی ئەم ئەمریکییە قارەمانانەی بەجلوبەرگی سەربازییەوە خزمەتی وڵاتەکەمان دەکەن."

پەیامەکەی ڕوبیۆ دوای ئەوە هات کە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) پشتڕاستی کردەوە سەربازێکیان لە 18ی تەممووزدا لە کاتی تەقاندنەوەی کۆنتڕۆڵکراوی پاشماوەی تەقەمەنیی درۆنێکی هێرشبەری ئێرانی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە و سەربازێکی دیکەش بە سووکی بریندار بووە.

هەروەها ڕوبیۆ ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی دوو سەربازی دیکەی وڵاتەکەی لە ئوردن دا بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی ئێرانەوە و گوتی:

 "مووشەکێک سیستەمی بەرگریمان لە ئوردن تیپەڕاند. ئێمە نزیکەی هەموو مووشەککانمان خستە خوارەوە، بەڵام یەکێکیان دەرچوو؛ ئەمە دڵتەزێنە."

بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنتکۆم، دوای بەرزبوونەوەی کۆی گشتیی کوژراوانی ئەمریکا بۆ 17 سەرباز لەم جەنگەدا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ژێرخانی سەربازیی ئێران بەردەوامن و تەواوی ناوچەکە لە ئامادەباشیی بەرزدایە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.