نادین ماینزا، سەرۆکی سەرپەرشتیاری پێشووی کۆمیسیۆنی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا (USCIRF)، ڕایگەیاند کە هێنانەناوەوەی ئیلهام ئەحمەد و سەرکردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پۆستەکانی دیمەشق، بڕوا و متمانە دروست دەکات، پرۆسەی تێکەڵبوونەوە بەهێزتر دەکات و لە بەرژەوەندیی تەواوی سوریادایە.
لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نادین ماینزا ئاماژەی بە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کرد و خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پرۆسەی تێکەڵبوونەوە و هیوای ئیلهام ئەحمەد بۆ ئایندەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تەواوی وڵاتەکە.
ماینزا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو پێکەوەژیان و تەباییە کۆمەڵایەتییەی ئیلهام ئەحمەد و سەرکردەکانی دیکە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی ناوچەکدا بنیاتیان ناوە، وەک یەکێک لە بەهێزترین خاڵەکانی هێز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادامێنێتەوە.