ڕاستەوخۆ

هەفتەی داهاتوو سێیەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان

reset font size increase font size

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو سێیەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکەوە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، کە لە 500 خێزان پێکدێن.

کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە گەڕانەوەی کاروانی سێیەمی ئاوارەکانی سەرێکانی بۆ زێدی خۆیان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، زۆرینەی ئەو خێزانانەی لە چوارچێوەی کاروانی سێیەم دا دەگەڕێنەوە خەڵکی گوندەکانی سەرێکانین و لە کامپی سەرێکانێی پارێزگای حەسەکەوە دەگەڕێنەوە.

لای خۆیەوە سارا قەواس، ئەندامی کۆمیتەی ئاوارەکانی سەرێکانی بە ئاژانسی هاواری ڕاگەیاند، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان هێشتا مەترسییەکانی سەر ئاوارەکان بەردەوامە و ئەگەری هەیە جارێکی تر هاوشێوەی کاروانی یەکەم هێرش بکرێتەوە سەر ئاوارەکانی سەرێکانی.

دووەم کاروانی ئاوارەکان کە لە 681 خێزان پێکدەهاتن، لە 8ی ئەم مانگە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم دا گەڕانەوە زێدی خۆیان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.