ڕاستەوخۆ

گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی؛ تاوەکو ئێستا 1,099 خێزان گەڕاونەتەوە و نزیکەی 12 هەزار خێزانیش هێشتا چاوەڕێن

reset font size increase font size

سەرەڕای نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و وێرانبوونی ژێرخان لە ئەنجامی جەنگدا، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شاری سەرێکانی بۆ ناوچەکانیان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 1,099 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

بەگوێرەی ئامارەکانی لیژنەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی، لە کاروانی یەکەمدا کە لە 10ی مانگی ڕابردوودا بەڕێوە چوو، 410 خێزان گەڕانەوە، و لە کاروانی دووەمیشدا کە لە 8ی ئەم مانگەوە دەستی پێ کردووە، 689 خێزانی دیکە گەڕاونەتەوە، بەمەش کۆی گشتیی خێزانە گەڕاوەکان گەیشتووەتە 1,099 خێزان.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە کە ئاوارەکان لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەگەڕێنەوە، چونکە زۆرینەی ماڵەکان وێران بوون و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو و کارەبا لە ناوچەکان پچڕاون.

لە لایەکی ترەوە، لیژنەی ئاوارەکانی سەرێکانی ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی ئاوارەکانی شارەکە نزیکەی 13 هەزار خێزانە، و هێشتا نزیکەی 12 هەزار خێزانی دیکە لە دەرەوەی شار ماونەتەوە و چاوەڕێی ڕەخسانی دۆخێکی گونجاو و ئەمین دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.