دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایگەیاند کە کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە گەیشتووەتە ١١ کەس و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
جێگری پارێزگاری خوزستان بۆ کاروباری ئەمنی ڕای گەیاند کە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر سێ ناوچەی ئەو پارێزگایە، ٧ کەس کوژراون و ٨ کەسی تر بریندار بوون.
لە لایەکی ترەوە، سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی کردەوە کە بەهۆی کەوتنەوەی پاشماوەی مووشەکێک بەسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی کوهەستەک لە پارێزگای سیریک، ٤ کەس، لەوانە منداڵێک، گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٧٠ کەسیش بریندار بوون.
هاوکات چوار مووشەک کەوتوونەتە سەر ناوچەکانی چابەهار و کۆنارەک، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیانەکانی ئەو ناوچانە بڵاو نەکراوەتەوە.