وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه نوێیەكانی دۆناڵد تره‌مپ دژی وڵاته‌كه‌ی دایە‌وه و ده‌ڵێت، بۆ داپۆشینی شكسته‌كانیان ئه‌و قسانه ده‌كات.
عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، قسه و لێدوانه نوێیەكانی تره‌مپ له باره‌ی سه‌پاندنی جه‌نگێكی ئابوریی گه‌وره و توندكردنی گه‌مارۆ و سزاكانی سه‌ر ئێران، ته‌نها قسه‌ی پڕ و پووچه و بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستەکانیانە بەرانبەر ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی توونی دا له هه‌ر هه‌وڵ و فشارێكی نوێی ئه‌مریكا دژی وڵاته‌كه‌ی و دەڵێ، كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی جه‌نگ و شكستەکانیان و سوربوون له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی شكسخواردوو، دووچاری شكستی زیاتریان ده‌كات و ئێرانییه‌كانیش سورتر ده‌كات له‌سه‌ر دوژمنایه‌تیكردنی شه‌ڕه‌نگێزییه‌كانی ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین جه‌نگیی ئابوریی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێ و سزا‌و گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته توندتر ده‌كات.