ڕاستەوخۆ

دژی سزای سێدارە زیاتر لە 1500 بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحەساری ئێران مانیان لە خواردن گرتووە

reset font size increase font size

ماوەی 12 ڕۆژە زیاتر لە 1500 بەندکراوی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج لە ئێران دژی سەپاندنی سزای سێدارە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو سزایە دەکەن.

بەندکراوەکان جەخت دەکەنەوە، سزای سێدارە زیاتر بەرۆکی توێژە هەژار و بێبەشەکانی کۆمەڵگە دەگرێتەوە، لە کاتێکدا تۆڕە سەرەکییەکان و سەرکردەکانی قاچاخی ماددەی هۆشبەر لە سزادان ڕزگاریان دەبێت و ڕووبەڕووی یاسا ناکرێنەوە.

هاوکات بەندیخانەی قزڵحەسار، کە بۆ ژمارەیەکی زۆر کەمتر لە توانای خۆی دروست کراوە، ئێستا زیاتر لە 17 هەزار زیندانیی تێدا ئاخێندراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی سەختی تەندروستی، نەبوونی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی دەرمان و خۆراک و بڕانی بەردەوامی ئاوی خاوێن بۆ چەندین ڕۆژ.

مانگرتووان ئاماژەیان بەوەش کردووە، پرۆسە دادوەرییەکان تەواو نادادپەروەرانەن و تۆمەتباران لە مافی پارێزەر و دادگاییکردنی ڕەوا بێبەش دەکرێن، هاوکات ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیی دژوار دەبنەوە تاوەکو دانپێدانانی زۆرەملێیان لێ وەربگیرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.