ڕاستەوخۆ

سوپای پاسداران: ئامادەین بۆ شەڕێک کە لە ئەمریکا ماتەمینیی گشتی ڕابگەیەنرێت

reset font size increase font size

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی ئەگەری هێرشی زەمینیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەکان یان خاکی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە, کە بۆ دوورخستنەوەی هەمیشەیی کاریگەری جەنگ لە وڵاتەکەیان، هیچ ڕێگەیەک جگە لە خۆڕاگری و سەپاندنی تێچووی قورس بەسەر دەستدرێژکاردا نییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپای پاسداران هۆشداریی دا، ئەگەر هێرش و دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دژی ئێران بەردەوام بن، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان دەبێت و بە تەواوی ئامادەن بۆ ئەنجامدانی کردارێکی سەربازیی پەشیمانکە،  کە دەرئەنجامەکەی ببێتە هۆی ڕاگەیاندنی ماتەمینیی گشتی لە ناوخۆی ئەمریکادا.

هاوکات سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی سزادانی دەستدرێژکاران بەردەوامیی دەبێت و پێویستە واشنتن تێچوویەکی قورس لە بەرامبەر بەڵێن شکێنی و پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان بدات، تاوەکو ئەو تێگەیشتنە لای سەرکردایەتیی ئەمریکا دروست نەبێت، کە هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت جەنگ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبگیرسێنێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.