پێگەی ئەکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی دەرکردنی شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی لە ئەمریکا ئاشکرا دەکات و دەڵێت کە پاش بە بنبەست گەیشتنی دانوستانەکان، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی کردووە شاندەکە دەستبەجێ خاکی وڵاتەکە جێبهێڵن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەکە کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی باڵای ئیدارەی ئەمریکاوە گوازراوەتەوە، ڕۆبیۆ لە کاردانەوەی بنبەستبوونی دانوستانەکاندا بڕیارەکەی داوە و ڕایگەیاندووە کە ماوەی مانەوەی شاندە ئێرانییەکە بەسەرچووە و کاتی گەڕانەوەیانە.
لە ئەنجامدا، چەند کاتژمێرێک دوای بڕیارەکە، شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتیی عێراقچی بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتن و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی نیویۆرکەوە بەرەو دەوحە فڕین و بەو شێوەیە خاکی ئەمریکایان جێهێشت.