ڕاستەوخۆ

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران: لەسێدارەدانی زیندانییان لە چەند شارێکی وڵاتەکە بەردەوامە

reset font size increase font size

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا پێنج زیندانی، لەوانە بەندکراوێکی ژن، لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکە، لە نێوان 22 بۆ 30ی ئەیلولدا، ئەو سزایانە لە زیندانەکانی شارەکانی ئەهواز (دوو زیندانی)، ئیسفەهان (دوو زیندانی) و تەبرێز (یەک زیندانی) جێبەجێ کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم 89 زیندانی، لەوانە شەش زیندانیی سیاسی و ئایینی، لە زیندانەکانی ئێراندا لەسێدارە درابوون، کە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو ڕێژەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.