ڕاستەوخۆ

بە مەبەستی ڕێگەدان بە گەشتی نەخۆش و قوتابیان؛ بەغدا هەوڵ بۆ بەدەرکردنی هەندێک فڕۆکەخانە لە سزاکانی ئەمریکا دەدات

reset font size increase font size

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە ڕەوشی جێبەجێکردنی ڕوشوێن و سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە گەشتی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران بۆ فڕۆکەخانەکانی ناوچەکە، لە نێویاندا فڕۆکەخانەکانی عێراق، حکومەتی عێراق خەریکی گفتوگۆیەکی ڕاستەخۆیە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی.

ئامانج لەم گفتوگۆیانە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، استثنائکردنی (بەدەرکردنی) هەندێک لە فڕۆکەخانە عێراقییەکانە لەو ڕوشوێنانە، بە شێوەیەک ڕێگە بە دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بدات بە هۆکاری مرۆیی، کە پەیوەندیدارن بە چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانە ئاینییەکان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان.

حکومەتی عێراق لە کاتێکدا کار بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە دەکات، جەخت دەکاتەوە کە بەردەوامیی قەیرانەکان دیمەنەکە ئاڵۆزتر دەکات، و بانگهێشتی سەرجەم لایەنەکان دەکات بۆ دیالۆگ و دانوستان بە مەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بە قەیران و ململانێ هەنووکەییەکان بهێنێت و بەرژەوەندیی دەوڵەت و گەلانی ناوچەکە بەدی بهێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.