ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی سوپای پاسداران: ئێران بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگ ئامادەیە؛ پێنتاگۆنیش ئاماری بریندارەکان بڵاودەکاتەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە مووشەکەکانی وڵاتەکەیان توانای بەزاندنی سیستەمە بەرگرییەکانی ئەمریکایان هەیە و بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جەنگیش ئامادەن. لە بەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) نوێترین ئاماری برینداربوونی سەربازەکانی لەم جەنگەدا ئاشکرا کرد.

حوسێن موحێبی، گوتەبێژی سوپای پاسداران، لە لێدوانێکدا بۆ میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریکا تاوەکو جێبەجێکردنی حەوت مەرجە ڕاگەیەنراوەکەی تاران بەردەوام دەبێت.

موحێبی جەختی لە ئامادەکاریی هێزە سەربازییەکانیان کردەوە بۆ قۆناغەکانی داهاتووی جەنگ و باسی لەوە کرد کە مووشەکەکانی ئێران توانای تێپەڕین و بەزاندنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکایان هەیە.

لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادان و جەنگەوە دژی ئێران، ژمارەی سەربازە بریندارەکانیان گەیشتووەتە 861 کەس.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.