ڕاستەوخۆ

تاران دوای شەش مانگ لە جەنگ؛ گۆڕانکاری لە بڕیاری سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتیدا

reset font size increase font size

دوای شەش مانگ لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئێران لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری بنەڕەتی بووەتەوە لەسەر ئاستی بڕیاری سیاسی، پێکهاتەی سەربازی و باری ئابووری و کۆمەڵایەتی.

ئەم وڵاتە دوای تێپەڕاندنی سێ خولی جەنگی سەخت، کە دیارترینیان جەنگی 12 ڕۆژە، جەنگی ڕەمەزان و جەنگی هورمز بوون لە باشوور ئێستا لە دۆخێکی "نە جەنگ و نە ئاشتی"دا دەژیت، کە تێیدا ڕووبەڕووبوونەوە ڕاستەوخۆکان بۆ گەمارۆی دەریایی و سزای ئابووریی توند وەرگەڕاون.

مەحسین جەلیلوەند، مامۆستای زانکۆی تاران، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران لە سەرەتای جەنگەکەدا، ناوەندی بڕیاردان بەتەواوی گۆڕانی بەسەردا هاتووە. پێشتر بە شێوەیەکی مەرکەزی لەلایەن ڕێبەری باڵاوە کارەکان دیاری دەکران، بەڵام ئەمڕۆ ڕێوشوێنی بڕیاردان شێوازێکی دیکەی وەرگرتووە.

لە ڕووی ناوخۆییەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵی گرتنەبەری سیاسەتی گونجان و یەکگرتوویی نیشتمانی دەدەن بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت لە پرسی باڵاپۆشی.

شارەزایانی سیاسی لە ئێران جەخت دەکەنەوە، تێڕوانینەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە هەندێک هاوکێشەی ناوچەیی و ئابووری گۆڕاون، لەوانە کاریگەرییەکانی داخستنی گەرووی هورمز لەسەر ئابووریی ناوخۆ، ڕوانین بۆ دانیشتن و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.