ڕاستەوخۆ

سوپای ئێران ئامادەکاریی سەربازیی و تاکتیکی ڕادەگەیەنێت

reset font size increase font size

ئەمیر حوسێن شەفیعی، فەرماندەی قەرارگەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای هێزی زەمینی سوپای ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە 21ی ئەیلولی 2026دا ڕایگەیاند، لە سەردەشتەوە تاوەکو ئاستارا لە پارێزگای گیلان، پلانەکانی بەرگری لە ڕووی تاکتیکی، تەکنیکی و سەربازییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو سیناریۆیەک داڕێژراون و ئامادەکاریی تەواو بۆ دروستکردنی پێگەی سەربازی و بەرزکردنەوەی ئامادەیی هێزەکان کراوە.

فەرماندەی قەرارگەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی ئەزموونەکانی شەڕی هەشت ساڵە، جەنگی 12 ڕۆژە و 40 ڕۆژە و ئەزموونی بەرەی مقاوەمە، هەڕەشەکان و توانا سنوورداری و بەرفراوانەکانی دووژمن بە وردی ناسێنراون و کراونەتە بنەما بۆ داڕشتنی مەشقەکان، دابینکردنی چەک و پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای سەربازی لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ زانکۆکاندا.

ئەمیر حوسێن تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییە ریشەیییەکان لە پێکهاتەی یەکەکانی ئەرتەش و ڕوونی کردەوە، یەکەکانی پەرچەکرداری خێرا و هێرشبەری گەڕۆک ئامادە کراون بۆ گواستنەوەی خێرای چەک و تەقەمەنی، ئەمەش وەک هەنگاوێک بەرەو بەدەستهێنانی تایبەتمەندییەکانی سوپایەکی پرۆفیشناڵ لەسەر بنەمای پێداچوونەوە بە سیناریۆکانی بەرگریکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جەنگێکی نوێ.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.