ڕاستەوخۆ

سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات

reset font size increase font size

گوتەبێژی بارەگای ناوەندیی خەتام ئەنبیای هێزە چەکدارەکانی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتن کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای ئەمریکا دەست بۆ ژێرخانی وڵاتەکەی ببات، ئەوا ئەوان تەواوی ئەو ژێرخانانەی لە ناوچەکەدا ماونەتەوە تێکدەشکێنن.

ئیبراهیم زولفەقاری، گوتەبێژی بارەگای خاتم الأنبیاء لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا هێشتا بەردەوامە لە یاخیبوون و تێکدانی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، کە تاران لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا و بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات ئەمریکا وەک دەوڵەتێکی دەرەکی دەستوەردان لە کاروباری گەرووی هورموزدا بکات.

ئیبراهیم زولفەقاری ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەمریکا دا بۆ لێدانی بنکە و ژێرخانەکانی ئێران و گوتی، ئەگەر ئەم هەڕەشانە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا هەموو ئەو ژێرخانانەی ناوچەکە کە بەهۆی دانبەخۆداگرتنی ئێرانەوە تا ئێستا بە سەلامەتی ماونەتەوە، هێرشی دەکەنە سەر، کە بە شێوەیەک کە هیچ شوێنەوارێکیان لەسەر زەوی نەمێنێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.