ڕاستەوخۆ

ئیسماعیل بەقایی دانوستاندنی لەگەڵ ئەمریکا ڕەت کردەوە، بەڵام ئاڵوگۆڕی پەیامەکان بەردەوامە

reset font size increase font size

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێستادا هیچ دانوستاندنێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ واشنتن نییە و سەرجەم ڕاپۆرتەکانی سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان ڕەت کردەوە.

ئیسماعیل بەقایی ڕوونی کردەوە، وڵاتانی نێوەندگیر پەیام لە نێوان هەردوو لادا دەگوازنەوە، بەڵام ئەم پەیوەندییانە بە واتای دەستپێکردنی دانوستاندن نایەن و ئامانجی سەرەکیی تاران لە ئێستادا بەرگریکردنە لە وڵات. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەم دوایییە بە واتای ئاگربەست نایەت و ئێران ڕێگە نادات ئەمریکا بڕیار لەسەر کاتی جەنگ و ئاشتی بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئاڵوگۆڕی پەیامە ناڕاستەوخۆکان لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە و لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێرشە سەربازییەکانی هەردوولا وەستاون. لەم چوارچێوەیەدا، ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە، پاکستان بە پشتیوانیی چین هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان چڕ کردووەتەوە و ئەسکەندەر موئمێنی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە ماوەی 10 ڕۆژدا دوو جار سەردانی پاکستان کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پاکستان بە ئێرانی ڕاگەیاندووە، ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر سعودیە و وڵاتانی کەنداو مەرجی سەرەکیی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.