ڕاستەوخۆ

ماهان ئێیر: زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تاران گیریان خواردووە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێیر لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە، زیاتر لە هەزار هاووڵاتیی عێراق و هەرێمی کوردستان لە تاران گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە؛ هۆشداریشی دا کە بەشێکی زۆریان نەخۆشن و دۆخی تەندروستییان ڕێگەیان نادات بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.

ڕۆژی شەممە 26ی ئەیلوولی 2026، سەرسەنگ مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێیر، لە لێدوانێکی تایبەتدا ئاشکرای کرد کە پەیوەندییەکی زۆر لەلایەن ئەو هاووڵاتییانەوە بە کۆمپانیاکەیان کراوە کە لە ئێران گیریان خواردووە و داوای گەڕانەوە دەکەن.

مەموندی ڕوونی کردەوە کە لە کۆی ئەو کەسانەی لە تاران ماونەتەوە، زیاتر لە 300 کەسیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن و ئەوانی تریش خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی عێراقن.

بەڕێوەبەری هێڵی فڕۆکەوانیی ماهان جەختی لەسەر دۆخی نالەباری بەشێک لەو هاووڵاتییانە کردەوە و ڕایگەیاند: «بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی تارانیان کردووە؛ نەشتەرگەرییان بۆ کراوە یان نەخۆشیی سەختیان هەیە و لە ڕووی تەندروستییەوە توانای ئەوەیان نییە بە ئۆتۆمبێل یان پاس و لە ڕێگەی وشکانییەوە گەشتی دوورودرێژ بکەنەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.»

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.