ڕاستەوخۆ

دادگای عێراق دەستی بەسەر 25 ملیار دیناری بریکاری وەزارەتی نەوتدا دەگرێت

reset font size increase font size

دادگای باڵای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، دەستبەسەرداگرتنی بڕی 25 ملیار دینار و بڕێکی زۆر زێڕی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی گەندەڵیی "عەدنان جومەیلی"، بریکاری دەستبەسەرکراوی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، دۆزراونەتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ی تەممووزی 2026) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای باڵای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پشتڕاستی کردووەتەوە کە پرۆسەی دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ئەم پارە و زێڕانە، بەشێکە لە لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان لەم کەیسەدا.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو شوێنی شاردنەوەی پارەکان بوو؛ بە جۆرێک دادگا ڕایگەیاندووە: "بەشێک لەم پارانە لای چەند کەسێک وەک ئەمانەت دانرابوو، بەڵام بەشەکەی تری بە شێوازێکی زۆر شارەزایانە لە ناو درزی دیوارەکانی چەند خانوویەکدا حەشاردرابوو."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.