ڕاستەوخۆ

دوو داڕێژەرەکەی سایکس پیکۆ لە مۆندیال دەرکران

reset font size increase font size

هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و فەڕەنسا، کە بە داڕێژەرانی سەرەکیی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ دەناسرێن، لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2026دا تووشی شکست بوون و لە لە کێبڕکێی جامی جیهانی چوونە دەرەوە.

دوێنێ شەو، لە یاریی دووەمی پێش کۆتاییدا، ئینگلتەرا بە ئەنجامی (2-1) بەرامبەر بە ئەرجەنتین دۆڕا. هاوكات شەوی پێشتریش، فەڕەنسا لە یەکەم یاریی هەمان قۆناغدا، بە ئەنجامی (2-0) بەرامبەر بە ئیسپانیا شکستیهێنا.

بڕیارە کاتژمێر 12:00ی شەوی 19 مانگ، یاری براوەی سێێەم لە نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسا ئەنجام بدرێت.

ئینگلتەرا و فەڕەنسا، لە 1916 بە ڕێککەوتننامەیەکی نهێنی، کە بە سایکس پیکۆ دەناسرێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان لە بەرژەوەندی خۆیان دابەش کرد، کە ئەمەش بووە بناغەیەک بۆ دابەشکردنی کوردستان بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.