ئەمشەو جیهانی تۆپی پێ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژوویی بەخۆوە دەبینێت، هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا لە چوارچێوەی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی جیهانییدا بەیەک دەگەن، بە ئامانجی بڕینی لوتکەی کۆتایی و نزیکبوونەوە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە.
کاتژمێر 10:00٠ی ئەمشەو بە کاتی کوردستان، هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە چاودێریی یاری ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان فەرەنسا و ئیسپانیا دەکەن. براوەی ئەم یارییە چارەنووسسازە، یەکەم بلیت بۆ یاریی کۆتایی مۆندیال دەبڕێت و لەوێشدا چاوەڕوانی براوەی یارییەکەی دیکەی نیوەی کۆتایی دەکات.
سبەی شەو (چوارشەممە) لە بەرەی دووەمی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. براوەی یارییەکەی سبەی شەو، دەبێتە جەمسەری دووەمی یاریی کۆتایی مۆندیال و ڕکابەری لەگەڵ سەرکەوتووی یارییەکەی ئەمشەوی (فەرەنسا و ئیسپانیا) دەکات بۆ بەدەستهێنانی جامی جیهانی.