لە هەفتەی پێنجەمی خولی سوپەرلیگی تورکیادا، یانەی ئامێدسپۆر لە یاریگای خۆیدا پێشوازی لە یانەی باشاکشاهیر کرد و یارییەکەی بە ئەنجامێکی گەورە و بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
یارییەکە کە کاتژمێر 20:00 دەستی پێ کرد، تیپی خاوەن یاریگا توانی لە گێمی یەکەمدا لە خولەکی 45+1 بە گۆڵێکی خۆکار کە ئیمین بایرام، یاریزانی باشاکشاهیر بە هەڵە لە خۆیان تۆماری کرد، پێشکەوتن بەدەستبهێنێت.
لە گێمی دووەمدا، ئامێدسپۆر کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و ئۆربان ئاستێکی بەرز پێشکەش کرد و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 52، 56 و خولەکێکی پاشتر تۆمار بکات، دواتریش دیاگنۆ گۆڵی پێنجەمی یارییەکەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کرد و یارییەکە بە بردنەوەی مێژوویی ئامێدسپۆر بە ئەنجامی 5-0 کۆتایی هات.
دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەش، یاریزانان و هاندەران سەرکەوتنەکەیان پێکەوە جشن گرت و گۆرانی "بەرخۆدان، ئامەد"یان گوتەوە.