ڕاستەوخۆ

لێشاوی گۆڵ لە ئامەد، ئامەد سپۆر 7_0 بەرامبەر بە ئادانا دەمیرسپۆر مێژووی تۆمارکرد

reset font size increase font size

 لێشاوی گۆڵ لە ئامەد، ئامەد سپۆر 7_0 بەرامبەر بە ئادانا دەمیرسپۆر مێژووی تۆمارکرد.

لە ٢٣مین هەفتەی خولی پلە یەکی تورکیادا، ئامەد سپۆر بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ سەرکەوتنێکی گرنگی لە پشبڕکێی پاڵەوانێتی مسۆگەر کرد. بەم ئەنجامە تیپی ئامەد سپۆر خاڵەکانی گەیاندە 46 و سەرکردایەتی خۆی لە خولی یەکەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی تورکیا تۆمارکرد، بەم شێوەیەش ئاستی گۆڵەکانی ئامەد سپۆر لە دوو یاری کۆتاییدا بەرامبەر بە ئادانا سپۆر گەیشتە 17 گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵی یانەی ئادانا سپۆر.

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە هاندەرانی ئامەد سپۆر بە بەرزکردنەوەی لافیتەی "تۆپی پێمان خۆشدەوێت، دژی جنێودانین" پەیامی یاریکردنی دادپەروەرانەی دا.

نیهاد ئەرەن، سەرۆکی گشتی یانەی ئامەد سپۆر بەهۆی سەپاندنی سزا بەسەر یانەکەیدا نەیتوانی یاریگای ئامەد سپۆر ئامادە بێت.

بۆ یەکەمجار لە خولەکی 21مینی یارییەکەدا، گۆرانی Diren ha diyarbekir diren پەخش نەکرا، بە هەزاران کەس بۆ پشتگیری کردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ماوەی یەک خولەک دروشمی بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان بەرزکردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.