ڕاستەوخۆ

هەڵبژاردەی ئێران نامەیەکی سوپاسگوزاری لە لۆکەری یاریگای لۆس ئەنجلس بەجێدەهێڵێت

reset font size increase font size

یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ بەلجیکا لە یارییەکانی جامی جیهانیی 2026، نامەیەکی دەستنووسیان لەناو لۆکەری گۆڕینی جلوبەرگی یاریگای شاری لۆس ئەنجلس بەجێهێشت و تێیدا سوپاسی پێشوازیکردنی ئەو شارە دەکەن.

ئەم لێدوانە پاش ئەوە دێت کە ئێران توانی بە ئەنجامی (0-0) لەگەڵ بەلجیکا یەکسان بێت و هیواکانی بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال بە زیندوویی بهێڵێتەوە.

 شاری لۆس ئەنجلس میوانداریی دوو یاریی یەکەمی ئێرانی کردووە و یاریی داهاتووشیان لە شاری سیاتڵ لە دژی میسر دەبێت.

"بە شکۆوە هاتین و بە سەربەرزییەوە دەڕۆین"

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لە ڕێگەی تێلێگرامەوە وێنەی نامە دەستنووسەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە فارسی کۆنی هەزاران ساڵ لەمەوبەرەوە تاوەکو ئێرانی شارستانیی ئەمڕۆ، ڕۆحی ئێران بە زیندوویی و نەبەزیوی دەمێنێتەوە. ئێمە بە شانازییەوە هاتینە لۆس ئەنجلس، بە شەرەفەوە کێبرکێمان کرد و بە سەربەرزییەوە جێی دەهێڵین. سوپاس لۆس ئەنجلس بۆ میواندارییەکەت."

 کێشەی گەشتکردن و مانەوە لە مەکسیک

بەهۆی بەربەست و ڕێکارە توندەکانی گەشتکردن بۆ ناو ئەمریکا، شاندی هەڵبژاردەی ئێران ناتوانن لە ناو خاکی ئەمریکادا بمێننەوە.

 ئەوان لە درێژەی پاڵەوانێتییەکەدا لە شاری "تیخوانا"ی مەکسیک نیشتەجێبوون کە تەنیا هەنگاوێک لە سنووری ئەمریکاوە دوورە، و بۆ هەر یارییەک ناچارن گەشت بکەنە ناو ئەمریکا و بگەڕێنەوە.

ئەم دۆخە و هاتوچۆیە بەردەوامە، بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایەتی و گلەیی زۆر لەلایەن ڕاهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێرانەوە، کە پێیان وایە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئامادەکارییەکانیان دروست دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.