ڕاستەوخۆ

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: دەستوەردانی حزبی ڕێڕەوی یاسایی لە دادگاکانی سلێمانی پەکخستووە

reset font size increase font size

تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، ڕای دەگەیەنن کە بەهۆی "دەستوەردانی حزبییەوە" سەرجەم دۆسیەکان لە دادگاکانی سلێمانی وەستاون و ڕێگری لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان دەکرێت.

هاوكات ئاشکرای دەکەن کە لاهور شێخ جەنگی و سەرجەم دەستگیرکراوانی دیکەی دۆسیەکە، هەڕەشەی مانگرتن دەکەن ئەگەر دۆسیەکانیان ڕێڕەوی یاسایی خۆی نەگرێتەبەر.

دانا تەقیەدین، یەکێک لە پارێزەرانی دۆسیەکە بە نووچە تیڤی ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە و بڕیارەکانی بۆ هەموو لایەک پابەندکەرە، بەڵام "دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی ئامادە نییە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات."

بە گوتەی ئەو پارێزەرە، لە بەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا، تیمی پارێزەران سکاڵایەکیان بەپێی ماددەی 286 لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لەسەر دادگای تاوانەکان تۆمارکردووە.

پارێزەر دانا تەقیەدین ئاماژەی بەوەش کرد، دادگای تێهەڵچوونەوە مۆڵەتی هەشت ڕۆژی داوەتە دادگای تاوانەکان بۆ پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە، کە وادەکەی ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت.

جەختیشی کردەوە کە ئەگەر لەم ماوەیەدا دادگای تاوانەکان وەڵام نەداتەوە، ئەوا دادگای تێهەڵچوونەوە خۆی ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرێتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.