بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سنوری کێلێ دەستیپێکردەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا هاتوچۆی گەشتیاری دەستپێدەکاتەوە.
عەباس عەزیز، بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی کێلێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاسایی بووەتەوە و هەر ئەمڕۆش 40 بارهەڵگر داخڵی هەرێمی کوردستان بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو هاتوچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکە دەستپێدەکاتەوە.
بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەروازەی کێلێ بەڕووی بازرگانان گەشتیاراندا داخرا.