ڕاستەوخۆ

پۆلیسی هەڵەبجە: لە پشت گوندی بانیشاری کۆن تەرمی هاووڵاتییەکی بیانی دۆزرایەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی تەرمێک لە سنووری شارۆچکەی خورماڵ، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

 ڕائیدی پۆلیس ئاکام قطب الدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمێک لە پشت گوندی "بانیشاری کۆن"ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ، دەستبەجێ هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەوتاوانی دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی سەختی و شاخاویی ناوچەکەوە، دوای چەند کاتژمێرێک گەڕان توانراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە. لە کاتی دۆزینەوەیدا، جلوبەرگی وڵاتێکی بیانی لەبەردابووە و هیچ جۆرە ناسنامەیەکی پێ نەبووە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، بەهۆی تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بەسەر ڕووداوەکەدا، نەتوانراوە تەرمەکە بناسرێتەوە، بۆیە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە. هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو باریەوە دەستیان پێکردووە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.