سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزینی بازرگانیی لە پارێزگه‌ی دهۆك زۆر گرانە و بووه‌ته بارگرانیی بۆ سه‌ر شانی هاوڵاتیان، به‌نزینی حکومیی 750 دیناریش کەمبووەتەوە و سه‌ره‌یه‌كی دوور و درێژی ئۆتۆمبێله‌كانی بۆ ده‌گیرێت و شۆفێران به چه‌ند كاتژمێرێك سه‌ره‌یان به‌رده‌كه‌وێت.
له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی دهۆك بڕیاریداوه ئۆتۆمبێله‌كانی ته‌كسی به دوو ڕۆژ جارێك به‌نزینی 750 دیناری وه‌ربگرن، ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیش به چوار ڕۆژ جارێك.